فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، لە ٢٦ی ئەم مانگەوە گەشتەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی دەستپێدەکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی ئەو نامەى ئەلیکترۆنییەى کە لەلایەن هێڵی ئاسمانى تورکش ئێرلاینەوە بۆ فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى نێردراوە، وا بڕیارە ٢٦ی ئەم مانگە گەشتى نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەى نیودەوڵەتى سلێمانى دەستپێبکاتەوە.
ئاشکراشیکردووە، بە گوێرەی ئەو پلانەی کە لەئێستادا دایانناوە، هەفتانە دوو گەشت بەردەوامییان دەبێت دواى دیراسەکردن و بە پێی خواست گەشتەکان زیاتردەکات.