هاتوچۆی هەولێر شۆفێرانی تاکسی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆژەی
رێکخستنەوەی تاکسییەکان ئاگادار دەکاتەوە.
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئاگادارى سەرجەم شوفێرانی تاکسی و
خاوەن تاکسییەکانی هەڵگری تابلۆی هەولێر دەکەنەوە کەوا پرۆژەی رێکخستنەوەی تاکسییەکان
و لێدانی باج و لۆگۆ دەستیپێکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
"داوایان لێدەکەین کە بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی
هەولێر بکەن بۆ دەستپێکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی لۆگۆ و باج".
ئەوەش هاتووە، کە ئەگەر هەر
شوفێرێک سەردان نەکات، ئەوا خۆی بەرپرسیار دەبێت لەو رێکارانەی لە دژی دەگیرێنەبەر.
لە ماوەی رابردوودا،
پرۆژەیەک هەبوو بۆ دیاریکردنی تاکسی هەر پارێزگایەکی هەرێم بە رەنگ و کۆدی جیاواز
لە پارێزگاکانی دیکە، لە ئێستادا دووبارە ئەو پرۆژەیە جێبەجێدەکرێت.