به‌مه‌به‌ستی توندكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی، قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌كانی راسپاردووە سه‌ردانه‌كانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتییه‌كان زیاتر بكه‌ن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و توندكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی، قائیمقامی سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی راسپاردووه سه‌ردانی شوێنه‌كان زیاتر بكه‌ن و پشكنینه‌كان بۆ ئه‌و كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیەکان زیاتر بكه‌ن كه رۆژانه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
ئاشکراشیکردووە، لیژنه‌كان خشته‌ی كاركردنی نوێیان داناوه بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ئه‌ركه‌كانیان راپه‌ڕێنن.
باسیلەوەشکردووە، پێشتر رێنمایی بۆ چۆنیه‌تی كاركردنی كار‌و پیشه جیاوازه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌كه‌مێك ده‌ستكارییه‌وه بۆلەمەودواش هه‌رشوێنێك پابه‌ند نه‌بێت به‌و رێنماییانه‌وه، شوێنه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی رێكکاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.