هۆکاری لابردنی تابلۆی مێینە ئاشکراکرا

کوردستان 27/10/2020

Alternate Text

خاوەنی بیرۆکەی تابلۆی مێینە رایگەیاند، بۆ پاراستنی ئاسایشی شارەکە و سەلامەتی شۆفێران تابلۆی مێینەیان لابردووە.

تارا عەبدوڵا، خاوەنی بیرۆکەی تابلۆی مێینە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەوی رابردوو لە چەند شوێنێکەوە تابلۆکە سوتێنرا، هەر بۆیە بۆ پاراستنی ئاسایشی شارەکە و سەلامەتی شۆفێران لایانبردووە.

ئاشکراشیکرد، كارەكەیان ئامانجی خۆی پێكاوە، لەبەرئەوە كاردانەوەی لێکەوتەوە، بڕیاریشە ئەو پارچانەی لە كارەكەدا بەكارهاتوون بۆ كارێكی دیكەی هونەری بەكاربهێنرێتەوە كە بە هەمانشێوە شۆك هێنەر دەبێت.

پرۆژەی تابلۆی مێینە پێکهاتبوو لە تابلۆیەکی چوارهەزار و ٨٠٠ مەتری کە لە جلوبەرگی ٩٩،٦٧٨ ئافرەت پێکهاتبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا