حکومەت دەنگۆى مردنى عزەت دورى لە نەخۆشخانەیەکى هەولێر ڕەتدەکاتەوە

کوردستان 30/10/2020

Alternate Text

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کردستان لە روونکردنەوەیەکدا ڕەتیکردەوە عزەت دورى لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى هەولێر مردبێت.

 جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، "هەواڵی مردنی عیزەت دوری جێگری سەدام حسێنی سەرۆكی پێشووی رژێمی بەعس لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر بنەمای نییە‌ و لە راستییەوە دوورە."

ئەوەش دواى بڵاوبوونەوەى هەواڵێک لە رۆژنامەی (اخبار الخلیج)، كە رۆژنامەیەكی بەحرەینییە و لە راپۆرتێكدا بڵاویكردبووەوە، عزەت دووری جێگری سەرۆكی پێشووی رژێمی بەعس لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر مردووە.

پێشتریش کەسوکارى دورى رایانگەیاندبوو "تەرمى عزەت دووریان بردووەتەوە لە شوێنێكی نزیک لە قەزای دۆرە بەخاكیان سپاردووە."

رۆژی دووشەممەی رابردوو، ٢٦ی ئەم مانگە، حزبی بەعسی عێراق بەبێ ئەوەی ھۆکاری مردنەکەی و شوێنی مردنەکەی ئاشكرا بکات، گیانلەدەستدانی عیزەت ئیبراھیم دووری ئەمینداری گشتی حزبەکەی راگەیاند، دواتر و لەلایەن رۆژنامەی (اخبار الخلیج)ی بەحرەینییەوە بڵاوکرایەوە، کە عیزەت دووری لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولیر گیانیلەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا