قادری حاجی عەلی کۆچی دوایی کرد

کوردستان 10/11/2020

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، قادری حاجی عەلی كەسایەتی سەربەخۆ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان، دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆچی دواییكرد. 

بنەماڵە و هاوڕێیانی قادری حاجی عەلی رایانگەیاندووە " بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی سەركردە و سوارچاكی شۆڕش و ورەو بەرەنگاربونەوەی نادادی بەڕێز (قادری حاجی عەلی)  رادەگەیەنین، كە ئەمڕۆ دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا".
 
دەقی راگەیاندراوەکە:

هاونیشتمانیانی بەڕێزی كوردستان

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی سەركردە و سوارچاكی شۆڕش و ورەو بەرەنگاربونەوەی نادادی بەڕێز (قادری حاجی عەلی) رادەگەیەنین، كە ئەمڕۆ ( 2020/11/9 ) دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
گیان لەدەستدانی كاك قادری حاجی عەلی وەك سەركردەیەكی خۆنەویست و خۆشەویست و جێی متمانە و ئومێدی خەڵك و پشتیوانی ستەملێكراوان، سەركردەی دیارو سەربەخۆی گەلەكەمان، ئەسەف و خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموان..

بنەماڵەی قادری حاجی عەلی
هاوڕێیانی قادری

 

 


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا