ئەو یارییانە کامانەن زیرەکی منداڵەکەت زیاتر دەکەن؟

هەمەرەنگ 11/11/2020

Alternate Text

یاریکردنی منداڵ یەکێکە لە هۆکارەکانی گەشەکردنی زیرەکی و توانای بیرکردنەوە لای منداڵ زیاتر دەکات.

زۆرگرنگە دایکان و باوکان ئاگاداری جۆری ئەو یارییە بن کە بۆ منداڵەکەیان هەڵیدەبژێرن تا بتوانێت توانای زیرەکی زیاتر بکات لە تەمەنی شەش ساڵ تا ١٢ ساڵ.

منداڵ لە تەمەنی ساڵ و نیو تا سێ ساڵ زیاتر ئەو یارییانە پەسەند دەکات کە ڕەنگاو ڕەنگە بە تایبەت سوور و زەرد و شین و ئەو جۆرانەی کە دەنگیان هەیە، ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر توانای زیرەکییان و ناسینەوەی ڕەنگەکان.
لە تەمەنی ساڵ و نیو تا شەش ساڵ باشترە دایک و باوک ئەو یارییانە بۆ منداڵ بکڕن کە جوڵەی تیدایە وەک شەمەندەفەر و ئوتومبێل یاخود ئەو جۆرە یارییانەی کە خۆی دەتوانێت شتی لێ دروست بکات تا بتوانێت تواناکانی خۆی بەکاربهێنێت.

لە تەمەنی شەش ساڵی تا ١٢ ساڵ گرنگە ئەو یارییانەی بۆ بکڕێت کە هزری بەهێز دەکات وەک ئەو یاریانەی بۆ فێربوونی زمان یاخود ژمارەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا