سەباح هەورامی: بەهۆی خراپی ژێرخانی ئابووری هەرێم، دوچاری زەرەر و زیانی کۆرۆنا دەبینەوە

کوردستان 12/11/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند،بەم ژێرخانە ئابورییەی هەمانە رووبەڕووی زەرەر و زیانی کۆرۆنا دەبینەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی تشرینی دووەم، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لە میانەی کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی خراپی ژێرخانی ئابوری هەرێم، زەرەر و زیانەکانی سەر هەرێم بەهۆی کۆرۆناوە سەختتر دەبن.

سەباح هەورامی راشیگەیاند، دەبێت خەڵک تا مانگی سێی ساڵی داهاتوو خۆپارێزی بکات، چونکە لەو کاتەدا ڤاکسینە دەگاتە هەرێم، هەروەها وتیشی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بڕیارێکی قورسە و هێندە ئاسان نییە.
لە درێژەی قسەکانیدا، سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، دەبوو بڕیاری داخستی قوتابخانەکان دوای ئەو شوێنانە بوایە کە ئێستا دانەخراون و زەرور نین.

لە کۆتاییدا جەختیلەوەشکردەوە، هاوڵاتیان بەرچاویان روونە و تا کاتی گەیشتنی ڤاکسینەکە خۆیان دەپارێزن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا