هۆشداری لە مایەپوچبوونی عێراق دەدرێت

ئابوری 15/11/2020

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، قەرزەکانی عێراق ریکۆردیان تۆمارکردووە و مەترسی مایەپووچبوونی عێراقیش دەخاتە روو.

ئەمڕۆ یەکشەممە عەبدولهادی موحان، ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق بە رۆژنامەی ئەلسەباحی راگەیاندووە، لەئێستادا قەرزەکانی عێراق ١٦٠ملیار دۆلاریان تێپەڕاندووە، ١٣٦ ملیار دۆلاریان دەکەونە پێش ساڵی ٢٠١٤ و بەشێکیان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی رژێمەکەی سەدام حسێن.

روونیشیکردووەتەوە، قەرزەکانی عێراق هێندە زۆربوون رێژەی ئەو زیادەیەی چووتە سەری گەیشتووەتە ١٤ ترلیۆن دینار، و ئەگەر بەم شێوەیەش بەردەوام بێت دەبێت عێراق مایەپووچبوونی خۆی رابگەیەنێت.

جەختیلەوەشکردەوە، لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١دا کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی تێدا نییە جگە لە کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا