بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستان وەزیریی تەندروستی، دوایین راپۆرتی وەزارەتەکەی لەسەر رەوشی تەندروستی بە گشتی و نەخۆشی کۆرۆنا بخاتە روو.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ی تشرینی دووەم، ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کورستان و تیمی یاوەری ئامادەی پەرلەمان دەبن، دواهەمین ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی لەسەر ڕەوشی تەندروستی بەگشتی و نەخۆشی کۆڕۆنا دەخرێتە ڕوو.
هاوکات جەلال محەمەد، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەناچێت، تەنها وەزیری تەندروستی دێتە لیژنەکەمان و دوایین رەوشی تەندروستی و رێککارەکان تاووتوێ دەکەین.
روونیشیکردەوە، لە کۆبوونەوەکە هەر میکانیزمێک پێویست بکات بڕیاری لەبارەوە دەدەین.