بی ئێم سی ڕاستى ئەو وێنەیە ئاشکرا دەکات لەبەشێک
لە پەیج و ماڵپەڕەکان بڵابووەتەوە و دەوترێت
وێنەى ژنە کوژراوەکەی کەلارە.
بە پێی بە دواداچونێکی BMCئەو وێنەیەی لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە میدیاکان بڵاوبووەتەوە وێنەى کچە مۆدێڵێکی بیانی خەڵکی
هیندستانە و هیچ پەیوەندییەکی بە هەرێمەوە نییە.
ئەمەش لە دوای ئەوە
دێت لە چەند ڕۆژى ڕابردوو لە شاری کەلار کچێک لە لایەن سێ برایەوە کوژرا و جگە لە ڕێکارە یاساییەکان کاردانەی هاوڵاتیان و
بەشێک لە کونسوڵگەرییەکانی لێکەوتەوە.
ئەمەی خوارەوە ئەو وێنەیە کە بڵاوبووەتەوە :