لە هەولێر ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە

کوردستان 26/11/2020

Alternate Text

 وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە سەر رێگای هەولێر پیرمام ئاگر لە کۆگایەکی گەورەی کەلوپەلی پلاستیکی جوانکاری باخچە کەوتووەوە تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

  ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەگری شارستانی هەولێر بە BMC رایگەیاند، لەسەر رێگای هەولێر- پیرمام ئاگر لە کۆگایەکی گەورەی کەلوپەلی پلاستیکی تایبەت بە جوانکاری باخچە کەوتەوە و تەنها زیانی ماددی هەبووە.

  راشیگەیاند، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە شوێنی رووداوەکەن و ٨٠٪ی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا