چەمچەماڵ.. سێ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران

کوردستان 26/11/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لە قەزای چەمچەماڵ سی کەسیان بە تۆمەتی تەقەی هەڕەمەکی دەستگیرکردووە کە ترس و دڵەڕاوکێیان لای هاوڵاتیان دروستکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیاندا توانیویانە سێ کەس بەناوەکانی (س، ف، ع) (گ، ن، م) (چ، ش، ح) لە نزیک زانکۆی چەرمۆ لە قەزای چەمچەماڵ کە تەقەی هەڕەمەکیان کردبوو دەستگیربکەن.

 ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتباران دانیشتوی چەمچەماڵن و لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە راگیراون.

 بەرێوەبەرایەتییەکە ڕاشیگەیاندووە، کە دوو دەمانچە و یەک کڵاشینکۆف و ئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە (ئۆپترا)ی تەقەکەرەکان دەستی بەسەرداگیراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا