قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە خاوەن کافتریا و
کازینۆگان لە رێگریکردنی نەوجەوانان لە چونە ناو شوێنەکانیان و لە کاتی سەرپێچیدا شوێنەکان دادەخرێن.
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کافتریا و گازینۆ و
دوکانەکانی نێرگەلە و خواردنەوە کهولیەکان کە رێگە بە چوونە ژوورەوەی نەوجەوانان و
کەسانی خوار ١٨ ساڵ دەدەن روبەڕووی رێککاری یاسایی دەکرێنەوە.
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی سەر بە قائیمقامیەتی سلێمانی
رایگەیاند، پێشکەش کردنی نێرگەکە و خواردنەوە کهولیەکان بۆ کەسانی خوار ١٨ ساڵ دژی
رێنماییەکانە و ئەو شوێنانەی سەرپێچی رێنماییەکان دەکەن دادەخرێن و خاوەنەکانیان
روبەڕووی رێککاری یاسایی دەکرێنەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا لەشکر حەمید وتیشی، لە تەواوی جیهاندا کافتریا و گازینۆ و شوێنەکانی فرۆشتنی خواردنەوە کهولیەکان قەدەغەیە بۆ کەسانی خوار ١٨ ساڵ، بەڵام لێرە بەهۆی چاوچنۆکی خاوەن شوێنەکان، رێگە دەدەن بە چوونە ژورەوەی نەوجەوانان دەدەن و لە ئەنجامدا رووبەڕووی رێککاری یاسایی دەکرێنەوە.