قوباد تاڵەبانی: بەم نزیکانە شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

کوردستان 01/12/2020

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەم نزیکانە شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وزیران پێشوازی كرد لە شاندێكی بەریتانی كە پێكهاتبوو لە جەیمس کلیڤەلی وەزیری دە‌وڵە‌ت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.

لە کۆبوونەوەکەدا  جەیمز کلیڤەلی، خواستی حکومەتی بەریتانیای خستەڕوو بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی کلتوری و گەشتوگوزار و بازرگانی، لەلای خۆشییەوە، قوباد تاڵەبانی پێشوازیکرد لەم بیرۆكەیە و ئامادەیی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی دەربڕی.

لە بارەی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداش قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، حکومەتی هەرێم ئامادەیە بە بەپێی دەستور هەموو کێشەکانی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی چارەسەر بکات و راشیگەیاند بڕیاریان داوە بەم نزیکانە شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدا بکات.

لەلای خۆشییەوە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتگیری خۆی بۆ حکومەتی هەرێم دەربڕی و ئامادەی وڵاتەکەی نیشاندا هاوکاری هەرێم و بەغدا بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.

جەختیلەوەشکردەوە، چارەسەرنەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێتەهۆی ناسەقامگیری لە هەموو عێراق و ناوچەکە، نابێت پرسی بودجە و موچەی هەرێم لە بەغدا بە سیاسی بکرێت و لایەنە عێراقییەکان ئەم بابەتە وەک کارتێکی سیاسی بەكاربهێنن بۆ دژایەتیکردنی هەرێمی كوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا