بەهادین نوری چۆن باسی یادەوەرییەکانی ناو زیندان دەکات ؟

کوردستان 01/12/2020

Alternate Text

بەهادین نوری کەسایەتی سیاسی  سەدەی بیستەمی هەرێمی کوردستان  کە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد ، لە بیرەوەریەکاندا باس لە یەکەم دیداری خۆی و باوکی دەکات کاتێک لە بریاری لە سێدارەدان ڕزگاربووە.

دەقی باسەکە:

دوو ڕۆژ پاش حوكمدرانم، ڕیێیان بە باوكم دا سەرلەنوێ سەرم لێ بدات. بەڵام بە ڕاوەستان لە دەرەوەی تەلبەندی بەرزی گرتووخانە.
ڕووبەڕوو ڕاوەستاین، بەبێ ئەوەی بتوانین دەست بەیەكتر بگەیەنین. باوكم بەكەفوكوڵ و قووڵ گریا. پێم گوت:
ــ بابە بەتەمابووم لە خۆشییاندا پێ بكەنی، چونكە لەسێدارە قوتار بووم.
ــ كوڕم لە خۆشییاندا دەگریم! گرنگ ئەوەیە تۆ لەو شتە ڕزگارت بوو كە من لێی دەترسام، هەر لەبەندیخانە دەردەچی، ئومێدم زۆرە زۆر لە بەندیخانە نەمێنیتەوە.
كە پاش شۆڕشی ١٤ی تەمووزی ١٩٥٨ گەڕامەوە بۆ ماڵی باوكم، ئەوە ئازاری دام نەمبینی تا هاوبەشیی شادیی لە بەندیخانە دەرچوون و بەیەكگەیشتنەوەی گەرمم لەگەڵ كەسوكار و برادەراندا بكات. (لە ساڵی ١٩٥٤ باوكی كۆچی دوایی دەكات و لە ساڵی ١٩٥٦ هەواڵی مردنەكەی لەناو بەندیخانە دەبیستێت).
 سەلامی كوڕم لە بەندیخانە لە دایك بوو و پەروەردە بوو، ئەو پێنج ساڵی یەكەمی لە بەندیخانەی ژنان ژیا.
ئەو ماوەیە پێی وابوو جیهان سەرتاسەر بریتییە لەو بینا بچوكەی بەندیخانە و دیوارەكانی چواردەوری، چونكە هیچی دیكەی لەم دنیا بەرینە نەدیبوو.
لە بەندیخانە، ژنە زیندانی و ژنە بەڕێوەبەری بەندیخانە و ژنە وەردیان و ڕەنگە لە هەندێك كاتدا، پیاوی وەردیانیشی دیبێ. هەروەها كۆتر و پشیلەشی بینیبوو، هیچیتر نا.
ڕۆژێكیان كەرێكی چاو كردبوو دێتە ناو بەندیخانە و هێندێك لەو شتانەی بەسەرەوەن كە ئیدارەی بەندیخانە كڕیبوونی، حەپەسابوو و قیژاندبووی:
ـــ تەماشا تەماشا دایە چەن پشیلەیەكی زلە!
ژنە زیندانییەكان بە پێكەنینەوە وەڵامیان دابووەوە:
ــ سەلام گیان ئەوە پشیلە نییە.
ــ ئەی چییە؟ كۆترە؟
بیرەوەرییەكانی بەهادین نوری/ بەشی یەكەم
لە بڵاوكراوەكانی دەزگای دیموكراسی / ئابی ٢٠٠١
ل٢٣٤ و ل٢٨٩

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا