بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی داوای راگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانیان کردووە؟

کوردستان 02/12/2020

Alternate Text

نوسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی رەتیدەکاتەوە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی باس لە راگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان کرابێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی کانوونی یەکەم، نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

سەبارەت بەھەواڵێکی بێ بنەما و ناڕاست، کە لە ھەندێ سایت و پەیجی بێخاوەن و باوەڕپێنەکراو بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە: (لە كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە پەرلەمانی كوردستان لە ئێستادا كۆبونەوەكانی رابگرێت، تا بارودۆخی نێوانیان بەتەواوی ئاسایی دەبێتەوە). بۆ ھەموولایەکی ڕووندەکەینەوە، ھەواڵی وەھا لەم شێوەیە ھیچ بنەمایەکی نییە، و لەو کۆبوونەوەیەدا بابەتی لەم شێوەیە بەھیچ شێوەیەک باسی لێوەنەکراوە. بۆ ڕای گشتی و میدیاکاران و میدیا بەرپرسیارەکانیش ڕوونیدەکەینەوە، ھەر بۆچون و ھەواڵێکی ڕەسمی لەکەناڵە مەرکەزییەکانی سەر بە مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لاپەڕەی ھاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاودەکرێتەوە، بەھای ھەواڵی ھەیەو زانیاری دروست و باوەڕپێکراون.

 

لەگەڵ ڕێزماندا

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا