وەزارەتی پێشمەرگە: کشانەوەی ئەمریکا توانای عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی داعش لاواز دەکات

کوردستان 02/12/2020

Alternate Text

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی "داعش" لە عێراق، توانای هێزە عێراقییەکان لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە لاواز دەکات.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، گشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بە تایبەت ئەمریکا لە عێراق توانای ئەو ڵاتە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش لاواز دەکات.

راشیگەیاند، کێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەند و نەبوونی هەماهەنگی لە نێوانیان کاریگەری نەرێنی هەبووە و بە هۆیەوە رێکخراوی تیرۆرستی "داعش" خۆی رێکخستووەتەوە، چارەسەرکردنی کێشەی سیاسی و ئابووری لە لایەن عێراق و نە‌‌هێشتنی ناکۆکییەکانی لەگەڵ هەرێم رۆڵێکی گەورەی دەبێت لە تێکشکاندنی داعش.

شایەنی باسە، پێشتر کریستۆڤەر میلەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاندبوو، لە ١٥ کانونی دووهەمی ٢٠٢١ ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق لە سێ هەزار سەربازەوە بۆ دوو هەزار و ٥٠٠ کەس کەمدەکەینەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا