قائیمقامیەتی سلێمانی: هیچ شەقامێکی سلێمانی بەڕووی شۆفێراندا داناخرێت

کوردستان 31/12/2020

Alternate Text

سەرۆکی لیژنەی هاتوچۆ لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە پێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی و رێگریکردن لە کۆبوونەوەی هاوڵاتیان، هیچ شەقامێکی سلێمانی بەڕووی شۆفێران داناخرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠، چالاک سەڵاح، سەرۆکی لیژنەی هاتوچۆ لە قائیمقامیەتی سلێمانی بە BMC راگەیاند، پێچەوانەی ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ لە شەوی سەری ساڵدا بۆ ئەوەی قەرەباڵغی و کۆبوونەوەی هاوڵاتیان دروست نەبێت، هیچ شەقامێکی سلێمانی بەڕووی شۆفیراندا داناخرێت و هاتوچۆ لە تەواوی شەقامەکاندا ئاسایی دەبێت.

شایەنی باسە، پێشتر قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندبوو، لە پێناو رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، سازدانی ئاهەنگ و لایڤ مۆزێک لە شەوی سەری ساڵدا لە تەواوی کافتریا و هۆتێلەکانی سلێمانی قەدەغە دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا