قائیمقامی سلێمانی: ھیوادارین ساڵی نوێ ساڵی بوژانەوەی ژیانی خەڵک بێت
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، ھیوادارین ساڵی نوێ ساڵی بوژانەوەی ژیانی خەڵک بێت.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە پەیامێکیدا
بەبۆنەی ھاتنی ساڵی نوێی ٢٠٢١ رایدەگەیەنێت: ساڵی رابردوو لە رووی ئابوری و تەندروستیەوە
ساڵێکی سەخت و دژوار بوو بۆ ھاوڵاتیان ، دەشڵێت ھەمووان ساڵێکی سەخت و دژوارمان بەڕێکرد
ھیوادارین ٢٠٢١ ساڵێکی ئارام و دەفەتێکی نوێ بێت بۆ بوژانەوەی ژیانی خەڵک و
کۆتایی ھێنان بە سەختی و دژوارییەکان .
لە
پەیامەکەیدا قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ھەرچەندە ئەمساڵ بەھۆی بارودۆخی تەندروستیەوە
بە فەرمی ھیچ مەراسیم و بۆنەیەک لە سلێمانی رێک نەخراوە بەڵام بۆ ئەوەی ھاولاتیان
لە بارودۆخێکی ئارامی و ھێمندا پێشوازی لە ساڵی نوێ بکەن ھەموو ئامادەکارییەک
کراوە و تیمە ئەمنی وخزمەتگوزارییەکان رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر ،
لە کۆتایی
پەیامەکەیدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی دەڵێت: ئومێدەوارم بەھەوڵی ھەمووان ساڵی نوێ دەرفەت و قۆناغێکی نوێ
بێت بۆ باشبونی ژیانی خەڵک و کۆتایی ھێنان
بەو گرفت و دژوارییانەی کە لە سالانی رابردوودا ئاستەنگیان لە بەردەم ژیانی خەڵکدا
دروست کردووە.