وەزارەتی تەندروستی
هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری پشکنینەکانی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە، کە تێیدا شەش
حاڵەتی گیانلەدەستدان بە هۆی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا.
ئەمرۆ دووشەممە، ٤ی
کانونی دووەم، وەزارەتی تەندروستی هەریم ئاماری ٢٤ کاتژمێری پشکنینەکانی تایبەت بە
کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ئەو ئامارانەش لە کۆی سێ هەزار و ٣٦ پشکنین، ١٠٢ توشبووی نوێ، ٩٨٣ چاکبوون و شەش حاڵەتی مردن بەهۆی کۆرۆنا تۆمارکراوە.