كاندیدی پۆستی وه‌زیری سامانه
سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، یەکەم کاری دروستکردنی
هەیکەلێکە بۆ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە ئاستێکی نێودەوڵەتی.
د. کەمال ئەترووشی، كاندیدی پۆستی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به میدیایەکی کوردی راگه‌یاندووه "ئه‌وان
گرنگی به توانای گه‌نجان ده‌ده‌ن كه له‌و بواره‌دا خوێندوویانه و هه‌وڵده‌ده‌ن
تواناكانیان بقۆزنه‌وه".
کەمال ئەترووشی داواشی له لایه‌نه‌كان كرد، پێكه‌وه
وه‌ك یه‌ك تیم هاوكاریان بن و کاربكه‌ن له‌پێناو خزمه‌تكردنی كوردستان.
به‌پێی زانیاریه‌كان کاندیدی پۆستی وەزیری سامانە
سرووشتییەکان زیاتر لە ٤٠ ساڵ کاری لەبواری نەوت کردووە و، له‌و باره‌وه وتی "هەوڵدەدەم هەموو شارەزایی خۆم لە خزمەتی
میللەتی خۆم و کوردستان بەکاربهێنین".
ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیاره سبەینێ
چوارشه‌ممه ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١،
پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکات بۆ دەنگدان لەسەر کاندید بۆ
پۆستی وه‌زیری سامانە سرووشتییەکان، كه د. کەمال ئەترووشی-یه.