ئومێد خۆشناو: دەنگۆی هێرشکردنە سەر پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ دوورە لە راستییەوە

کوردستان 06/01/2021

Alternate Text

دوای کۆتایی هاتنی دانیشتنەکەی پەرلەمان، ئومێد خۆشناو چەند روونکردنەوەیەکی دا لەبارەی هێرشکردنە سەر پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی کانوونی دووەم، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی نائاسایی خۆی ئەنجام دا بۆ دەنگدان لەسەر متمانەدان بە کەمال ئەتروشی وەکو وەزیری نوێی سامانە سروشتییەکان.

لە دانیشتەکەدا دۆخەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە دوای هاتنە دەرەوە لە پەرلەمان، سیپان ئامێدی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پشکی نەوەی نوێ رایگەیاند، لەلایەن پەرلەمانتارانی پارتیەوە هێرشم کرایە سەر و بە بۆکس خەنجەر بریندار کرام، لە وەڵامدا ئومێد خۆشناو سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و وتی بە پێچەوانەوە ئەو پەرلەمانتارە خۆی ویستویەتی هێرشبکاتە سەر پەرەلەمانتارانی پارتی و بەڵگەی ڤیدۆییشیان لا هەیە کە بەو مەبەستە لە کورسییەکەی بەرزدەبێتەوە و دەیەوێت کراسەکەی لاببات تا هێرشبکاتە سەرمان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا