ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی ئاشتی و به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌فسه‌رێكی پله‌باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی وه‌كو باڵیۆزی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵی 2020 دیاریكرد.
پێگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، عه‌مید ساڵح مه‌ولود گه‌ردی وه‌ك باڵیۆزی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی ئاشتی و به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤه‌وه دیاریكراوه.
هاوكات عه‌مید ساڵح له‌ساڵی 2020 به‌شداری كۆنگره‌ی ئاشتی كردووه و بابه‌تێكی له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژی ڕه‌گه‌زی و ئاینی پێشكه‌ش كردووه و به‌وهۆیه‌وه وه‌ك باڵیۆزی گشتی جیهانی دیاریكرا.
شایه‌نی باسه ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ساڵی 1962 له‌كاتێكدا خانه‌واده‌كه‌ی زیندانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی به‌عسبوون له‌ناو به‌ندینخانه‌ی قشڵه‌ی سه‌ربه‌پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه.