لە ساڵی رابردوودا، ٤٣٢ کەس بە رووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە

کوردستان 12/01/2021

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ئاماری رووداوەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی بڵاوکردەوە و راگەیاند، لەو ساڵەدا دوو هەزار و ٨٩٧ رووداو تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی کانوونی دووەم. بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا دوو هەزار و ٨٩٧ روداووی هاتوچۆ تۆمارکراوە و بەهۆیانەوە ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەست داوە.

هاتوچۆی گشتی هەرێم روونیشیکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ملیۆنێک و ٣٨٦ هەزار و ٢١٤ سەرپێچی هاتوچۆ لە سەرجەمی هەرێمدا تۆمارکراون، کە زۆرینەیان بەهۆی تیژڕەوی و بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شۆفێریدا بوون.

هەروەها ئەوەش راگەیەندرا کە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩، لە ساڵی ٢٠٢٠دا رووداوەکانی هاتوچۆ زیادیانکردووە کە بەهۆی دوو هەزار و ٨٩٧ رووداوەوە، چوار هەزار و ٧٧٢ کەس برینداربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا