ئایا پۆستێکی باڵای حکومی دەدرێت بە جوان ئیحسان؟

کوردستان 14/01/2021

Alternate Text

بەشێک لە میدیاکان هەواڵی پێدانی پۆستێکی باڵایان بە جوان ئیحسان، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە، بەڵام ناوبراو رەتیکردەوە هیچ روونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە بدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ی کانوونی دووەم، لە رێگەی چەند میدیاییەکی کوردی هەواڵی پێدانی پۆستی باڵیۆزی عێراق لە یەکێک لە وڵاتان بە جوان ئیحسان، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە، بە مەبەستی بشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە BMC پەیوەندی بە جوان ئیحسان کرد، بەڵام ناوبراو رەتیکردەوە هیچ روونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە بدات و رایگەیاند، هەر کاتێک شتێکی لەو جۆرە هەبێت، بە فەرمی بڵاویدەکەمەوە.
سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند، ئەو هەواڵە خۆم بڵاوم نەکردووەتەوە، بۆیە ناچار نیم روونکردنەوە لەسەر بابەتێک بدەم کە نازانم بنەماکەی کوێە.
ئەمڕۆ بە بڕیاری هاوسەرۆکانی یەكێتی پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە جوان ئیحسان وەرگیرایەوە و ئاڵا تاڵەبانی وەک سەرۆکی نوێی فراکسیۆنەکە دیاریکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا