سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، میدیای ئێستا وه‌ك میدیای چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نیه و میدیای ئازاد ڕوو له پاشه‌كشێیه.
ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له میانه‌ی لێدوانێكیدا له مه‌ڕاسیمی ساڵانه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی ڕۆژنامه‌نوسان ڕایگه‌یاند، میدیای ئازاد ڕوو له پاشه‌كشه‌یه و به پاشه‌كشه‌كردنی ئه‌و میدیایه‌ش هه‌موو كایه‌كانی تری ژیان پاشه‌كشه ده‌كه‌ن و وتیشی( ئێستا جۆرێكی نوێ له میدیا زاڵه به‌سه‌ر میدیای كوردیدا كه ئه‌ویش میدیای كڕدراوه له‌لایه‌ن سیاسیه گه‌نده‌ڵه‌كانی وڵاته‌وه ) و به‌ئاره‌زووی خۆیان كۆمه‌ڵگه ئاڕاسته ده‌كه‌ن و سه‌رچاوه‌كانیان نازاندرێت.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌یان ڕێنمایی پێچه‌وانه‌ی یاسا ده‌رچوون وه‌ك ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رچوو بۆ داخستنی ته‌له‌فزیۆنه‌كان كه پێویستبوو ڕۆژنامه‌نوسان ڕۆشنبیران دژی بوه‌ستنه‌وه.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له‌وه‌شكر، ئه‌وان دژی ئه‌وه‌ن كه به‌یاسای خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل سزای ڕۆژنه‌مه‌نوسان بدرێت و ئه‌وه شتێكی پیچه‌وانه‌ی یاسایه.