لە هەولێر کارگوزاری ماڵێک دەستگیرکرا

کوردستان 24/01/2021

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند،" کارگوزارێک بە تۆمەتی شکاندنی قاسەی ئەو ماڵەی کاری تێیداکردووە دەستگیرکرا، پاش لێکۆڵینەوەش دانی بەوەداناوە کە بڕی ( ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینار) و هەزار دۆلار ئەمریکی دزیوە ".
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە هەژماری فەرمی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، پاش ئاگادارکردنەوەیان لە هەبوونی حاڵەتێكی شكاندنی قاسە و دزینی پارە لە گوندی لوبنانی، دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد و پاش بەدەستهێنانی زانیاری، توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (ا.ع.ا) بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەستگیر بكەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکە وەک کارگوزار لەو ماڵە کاری کردووە کە تاوانەکەی تێیدا ئەنجامداوە، لە لێکۆڵینەوەکانیشدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان راگیرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا