قوباد تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

کوردستان 25/01/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی کانوونی دووەم. قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی وەفدی دانوستانکار لەگەڵ حکومەتی ناوەندی، گەیشتە بەغداد بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی ئەو رێکەوتنەی لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا لەگەڵ حکومەتی عێراقی پێی گەیشتن.

لەگەڵ ئەوەشدا لەلایەن وەزیری دارایی هەرێمەوە ئامادەکاری کراوە بۆ پرۆژە یاسای بودجەی عێراق کە پشکی هەرێم تێیدا ١٢.٦٧٪-ە و وا بڕیارە لە ئەنجومەنی نوێنەران بخرێتە دەنگدانەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا