دوای سێ مانگ لە گیانلەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، کچێکی بە رەگەز نیپاڵی، لە گۆڕستانی مەسیحییەکانی شاری سلێمانی بەخاکسپێردرا.
شەیما شیا کچێکی نیپاڵی تەمەن ٤١ ساڵ بوو و لە سلێمانی کاری دەکرد، لەسەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو، لە ٢٠ی هەمان مانگیشدا بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە گیانی لەدەستدا.
لەماوەی رابردوودا هەوڵێکی زۆردرا، تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە، بەڵام بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا، وڵاتەکای ڕازی نەبوون بیگەڕێننەوە، هەر بۆیە ئەمڕۆ لەلایەن مەسیحییەکانی سلێمانی و لەسەر ئایینەکەی خۆی لە گۆڕستانی مەسیحییەکان نێژرا.