سلێمانی.. سەنتەرێک دەرمانی رێگەپێنەدراوی بە هاوڵاتییان فرۆشتووە

کوردستان 09/02/2021

Alternate Text

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەنتەری ڤانە بیوتیان لە بازاڕی کاسۆمۆڵی شاری سلێمانی بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی ریگەپێنەدراو بە هاوڵاتییان داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی،ئەمڕۆ سێشەممە، ٩ی شوبات، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاندووە:" سەنتەری ڤانە بیوتی لە بازاڕی کاسۆمۆڵی شاری سلێمانی بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی رێگەپێنەدراو و دروستکردنی مەترسی بۆسەر تەندروستی هاوڵاتییان لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانیانەوە داخراوە و خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە".
هەرلەوبارەیەوە، د. پەرست نەقشبەندی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە:" فرۆشتنی هەریەکە لە دەرمانەکانی جوانکاری و بەهێزکردنی جەستە و چەند دەرمانێکی دیکەش پێویستیان بە رێنمایی پزیشکی پسپۆڕ هەیە بۆ بەکارهێنانیان بە پێچەوانەوە مەترسی بۆسەر تەندروستی بەکارهێنەرەکەی دروستدەکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا