وەزارەتی دارایی کێشەی ئاوی دوکان-سلێمانی چارەسەر دەکات

کوردستان 10/02/2021

Alternate Text

لەسەر ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، بەبڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار وەزارەتی دارایی کێشەی ئاوی دوکان-سلێمانی چارەسەر دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی شوبات، وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:"رەزامەندی داوە بە تەمویلکردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە گوژمەی (چوار ملیار و هەشتاو دوو ملیۆن و شەش سەدو هەژدە هەزار دینار)".

لە راگەیاندنەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە:"بەم رەزامەندیەش کێشەی دابینکردنی (پەمپ و ماتۆر) بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان- سلێمانی/1 جێبەجێدەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا