هەریەکە لە پۆستەکانی سکرتێری فراکسیۆنەکان و
سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی و سکرتێری باژێرەکانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەندامانی جڤاتی بزوتنەوەکە دیاریکران.
میدیای گۆڕان رایگەیاند:" لە کۆبونەوەی
ئەمڕۆی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەریەکە لە پۆستەکانی سکرتێری فراکسیۆنەکان و
سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی و سکرتێری باژێرەکانی بزوتنەوەکە بەدەنگی ئەندامانی جڤاتی بزوتنەوەکە دیاریکران.
هاوکات باسلەوەکراوە:" سەفین مەلا
قەرەبەگ بەدەنگی ٤٤ ئەندام بە سکرتێری فراکسیۆنەکان دیاریکراوە و شێخ کامیل قادر
بەدەنگی ٤٠ ئەندام بە سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەکە دیاریکراوە.
ئەوەش راگەیەندراوە:"پۆستی سکرتێری
باژێرەکانی بزوتنەوەکەش لەلایەن ئاسۆ رەحیم بەدەنگی ٣٤ ئەندام پڕکراوەتەوە".