ئەنجومەنی دادوەری هەرێم رایدەگەیەنێت، بەستنەوەی مووچەکانیان بە وەزارەتی دارایی عێراقەوە نادەستوورییە داواشدەکەن به گشتی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و له‌نێویشیاندا مووچه‌ی دادوه‌ران، به‌رێگه‌ی ده‌ستوری و گفتوگۆكانی نێوان شاندی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی شوبات، ئەنجومەنی دادوەری هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی بەستنەوەی مووچەکانیان بە وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له ب. راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقی فیدراڵی له نووسراوێكدا به ژماره 112/نووسینگه‌ی م.و/2020 كه له رۆژی 13/12/2020 ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی كردووه باسی كێشه‌ی مووچه‌خۆران له هه‌رێم و به تایبه‌ت دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی كردووه و داواشی كردووه مووچه‌ی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه سه‌رف بكرێت به‌رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه رابگه‌یه‌نین:
رۆژێك دوای ده‌ركردنی نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری فیدراڵی له 14/12/2020 به‌ڕێز جاسم سه‌رۆكی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری باڵای عێراق په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ كرا. له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ته‌ئكیدكرایه‌وه كه شاندی كوردستانی ئێستا له به‌غدایه و پێویسته ئه‌و پرسه له چوارچێوه‌ی ده‌ستور و گفتوگۆكانی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم یه‌كلا بكرێته‌وه. چونكه ئه‌و نووسراوه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره كه رێگه نادرێت مووچه‌ی دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم جیا بكرێته‌وه، به تایبه‌ت كه موچه‌ی ئه‌ندامانی داواكاری گشتیش له هه‌رێمی كوردستان سه‌ر به وه‌زاره‌تی داده و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری نییه و ناكرێت موچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌یه‌كتر جیا بكرێته‌وه. ئه‌مانه‌ش به رێگه‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییه‌وه به به‌ڕێز سه‌رۆكی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری عێراق راگه‌یه‌نرا كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نووسراوه جێی قبوڵ نییه و پێویسته به گشتی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و له‌نێویشیاندا مووچه‌ی دادوه‌ران، به‌رێگه‌ی ده‌ستوری و گفتوگۆكانی نێوان شاندی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی چاره‌سه‌ر بكرێت.
ب. راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان