سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی، پیرۆزبایی خۆی و حزبەکەی ئاڕاستەی عەلی باپیر کەسی یەکەمی کۆمەڵی ئیسلامی و سەرکردایەتی ئەو حزبە کرد.
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری
گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" بەبۆنەی
بەستنی کۆنگرەی چوارەمی حزبی کۆمەڵی ئیسلامییەوە پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی م. عەلی
باپیر، کەسی یەکەمی کۆمەڵی ئیسلامی و سەرکردایەتی ئەو حزبە دەکەن".
دەقی بڵاوکراوەکە...
بەرێز / مامۆستا عەلی باپیر ـ
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
بەرێزان / ئەندامانی سەركردایەتی
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
السلام عليكم و رحمة الله
بەبۆنەی گرێدانی کۆنگرەی چوارەمی
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و بەدەستهێنانی متمانەی کۆنگرەوە، جوانترین پیرۆزبایی و
هیوای سەرکەوتنتان پێشکەش دەکەین و لەخوای میهرەبان داوای پێشکەوتنتان دەکەین
لەخولی نوێی کاروباردا، بۆ گەیشتن بەئاستی چاوەرِوانی جەماوەرەکەتان و بەجێهێنانی
راسپاردەو بریارەکانی کۆنگرە.
لەڕێگەی جەنابیشتانەوە پیرۆزبایی
وسڵاو و رێزی برایانەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەنێرین بۆ خوشک و برایانی
ئەندام و جەماوەری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان..
هەردەم سەركەوتووبن...
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی
كوردستان
19/2/2021