پۆلیسی هەولێر کەسێکی سەربەکێشەیان دەستگیرکرد

کوردستان 21/02/2021

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ببووە هۆی کێشە بۆ هاوسەر و خێزانەکەی.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند" بنکەی پۆلیسی شاوێس کەسێکیان دەستگیرکردووە بە ناوی (ب.ح.و) كە كێشەی كۆمەڵایەتیی بۆ خانەوادەكەی دروست دەكرد و ببووە مایەی بێزاری بۆیان".

ئەوەش هاتووە "لە کاتی دەستگیرکردنیدا تاوانبارەکەدا دەستگیراوە بەسەر چەند کەلوپەلێکی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و کۆمەڵێ فیشەک و بڕێک لە ماددە کحولیەکان".

لە راگەیاندنەکەشدا ئاماژەو بەوەشدراوە" لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی حەوتی توندوتیژی خێزانی و ١٤ی ماددە هۆشبەرەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا