شەوی رابردوو ئەو پیاوە بەتەمەنە تەنهایەی لە قەزای چەمچەماڵ سووتا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
پیاوەکە ناوی(مەحمود عومەر)ە و تەمەنی ٨٢ ساڵ بووە، رۆژی شەممە بەهۆی غازی ماڵەکەیەوە لەقەزای چەمچەماڵ سووتاوە، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لە سلێمانی.
ئەو پیاوە تەنها بووە و لەکاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانە هیچ هاوەڵێکی لەگەڵ نەبووە، بۆیە لەلایەن خۆبەخشێکی رێکخراوی پەناوە هاوەڵیکراوە، تا شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا.
بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە قەزای چەمچەماڵ و هەر لەوێ بەخاکبسپێردرێت.