قوربانییەکانی هێرشە موشەکییەکی سەر هەولێر زیادیکرد

کوردستان 22/02/2021

Alternate Text

وەزیری ناوخۆی هەرێم گیانلەدەستدانی بریندارێکی دیکەی هێرشە موشەکییەکەی سەر شاری هەولێر راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"یەکێک لە بریندارانی هێرشە موشەکییەکی شەوی ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ی سەر شاری هەولێر گیانیلەدەستدا و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی دیکە دەخوازین".
ناوبراو راشیگەیاند:" لیژنەیەکمان بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق پێکهێناوە و هیوادارین حکومەتی عێراق ئەوانە دەستگیربکات کە تاوانبارن و بە سزای یاسای خۆیان بگەیەندرێن".

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە لە نەتەوەی عەرەبە و خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا