ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان 24/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی شاندی دانوستانکار کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوا پێشهاتەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێم کرا، لەو بارەیەشەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی شاندی دانوستانکار جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی لە ئێستادا پەیوەندییەکی بەهێزتر هەیە لەنێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

ئەوەش هاتووە:" هەر یەک لە وەزیرانی دارایی و پلانادان روانگەی خۆیان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی هەرێم ئاشکراکرد راشیانگەیاند، زۆرینەی داتاکانی وەزارەتەکان ئامادەن بۆ ئەوەی بودجە بە شەفافی و واقیعی ئامادەبکرێت".

هەروەها وەزیری تەندروستی دوایین زانیارییەکانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئاشکراکرد و پلانی وەزارەتیشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی خستەڕوو.

لەلایەکی دیکەشەوە لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە:" وەزیری پەروەردەی هەرێم دڵنیاییداوە لەسەر بەردەوامبوونی خوێندن، بەڵام بە مەرجی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا