پێشبینی دەکرێت کۆتایی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی
بارانبارین شارەکانی هەرێم بگرێتەوە و چەند رۆژێکیش بەردەوامبێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی ماڵپەڕی ئەکواویزەی ئەمریکی کە
تایبەتە بە کەشوهەوای شارەکانی جیهان، لە سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی
بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێکیش بەردەوام دبێت.
ماڵپەرەکە ئاشکرای کردووە، پێشبینی دەکرێت سەرەتا شەپۆلی
بارانبارینەکە لە رۆژی ٢ی مانگی داهاتوو پارێزگای دهۆک بگرێتەوە و پاش دوو رۆژ
کەشوهەوا ئاسایی ببێتەوە، پاش ئەوەش دووبارە بارانبارینەکە لەو پارێزگایە
دەستپێدەکاتەوە و تاوەکو رۆژی ٩ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو:" لە رۆژی ٤ی ئادارەوە شەپۆلی بارانبارینەکە
لە شاری سلێمانی دەستپێدەکات و بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت".
لە هەریەکە لە پارێزگاکانی کەرکوک و هەولێریش شەپۆلەکە
لە رۆژی ٥ی ئادارەوە دەستپێدەکات و بۆ چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.