باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: پابەندین بە بەردەوامیدان بە کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەی هەولێر

کوردستان 25/02/2021

Alternate Text

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی فڕۆکەخانەی هەولێری کرد و رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندە بە بەردەوامیدان بە کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەی هەولێر.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە بڵاویکردووەتەوە:"ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و تیمێک، سەردانی فڕۆکەخانەی هەولێریان کردووە و لەگەڵ ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە کۆبوونەتەوە".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆلەر بۆچوونی ولاتەکەی گەیاندووەتە ستافی فڕۆکەخانەکەو جەختیلەوەکردووەتەوە:" ئەمریکا پابەندە بە بەردەوامیدان بە کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ دابینکردنی ئاساییش و ھاریکاری تەکنیکی پێویست". هاوکات بە ناوەندێکی گرنگی هاتوچۆ ناوی بردووە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا