کێن ئەوانەی سەرەتا ڤاکیسنی کۆرۆنا وەردەگرن؟

کوردستان 01/03/2021

Alternate Text

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا سەرەتا بە کارمەندانی تەندروستی دەدرێت، دواتریش بە کەسە بەتەمەنەکان و پاشانیش هێزە ئەمنییەکان و مامۆستا و خوێندکاران.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١ی ئاداری ٢٠٢١، هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بە پێی پرۆتۆکۆڵی زۆربەی وڵاتان سەرەتا ڤاکسینی کۆرۆنا بە کارمەندانی تەندروستی دەدرێت، دواتریش کەسە بەتەمەن و پەککەوتووەکان، دوای ئەوانیش بەو کەسانە دەدرێت کە زۆرترین بەرکەوتنیان لەنێو کۆمەلگە هەیە، بۆ نمونە هێزە ئەمنییەکان و ئەو کەسانەی لە ناوەندەکانی خوێندن دەوام دەکەن".

ناوبراو راشیگەیاند:" تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنای گۆڕاو لە سنوری پارێزگای سلێمانی تۆمار نەکراوە و پشکنینەکانیش بەردەوام دەبن".

ئاماژەی بەوەشکرد:" لەگەڵ هەبوونی هەر حاڵەتێکی گوماناوی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەر ناوەندێکی خوێندن، راستەوخۆ لەلایەن تیمەکانمانەوە بە وردی بەدواداچوون بۆ تەندروستی خوێندکاران دەکەین".

سایەنی باسە، بە گویرەی وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیارە ئەمڕۆ ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا لە وڵاتی چینەوە بگاتە عێراق کە پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا