ئاسایشی سلێمانی: لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا سێ باندی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

کوردستان 02/03/2021

Alternate Text

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، توانیویانە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا سێ باندی بارزگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئاداری ٢٠٢١، عه‌مید پشتیوان به‌هادین به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لە ماوەی دوو رۆژدا واتە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا، سێ باند دەستگیرکراون کە کۆی کەسەکان لە ٢٣ کەس پێکهاتوون بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرکان".

وتیشی:" لە سێ مانگی رابردودا ١٢٣ کەسیان دەستگیرکردووە کە بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان بوون، لەو ژمارەیەش ٢٣ کەس لە رەگەزی مێ بوون".

روونیشیکردەوە:" سەرباری ئەوەی رێژەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێم زیای کردوە، بەڵام هێشتا کەمە و ئەوەی کە رەوانەی هەرێم دەکرێت زیاتر بۆ ناردنەدەروەیەتی واتە هەرێمی کوردستان بووە بە ترانزێت بۆ گواستنەوەی ئەو ماددانە".

لە کۆتاییدا ئاشکراشیکرد:" پشکنین بۆ سەرجەم هاوردەکراوەکان دەکرێت وەک جگەرە و کەلوپەلەکان، بەڵام تا ئێستا شتێکی هاوشێوەی ماددە هۆشبەرەکان نەگیراوە، ئەو بڕەشی کە دەستیبەسەردا گیراوە ماددە هۆشبەرەکە بووە کە بە قاچاخ هاتوە و رەوانەی دەرەوەی هەرێمکراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا