فیلمی 09 لەوادەی خۆیدا نمایشدەکرێت؟

کوردستان 03/03/2021

Alternate Text

ستافی فیلمی 09 رایدەگەیەنن، فیلمەکەیان لەوادەی خۆیدا لە ژمارەیەک شار و شارۆچکەی هەرێم نمایش دەکرێت و لە ژمارەیەکی دیکەش دوادەخرێت.

 ستافی فیلمی ٠٩ بڵاویانکردووەتەوە:"فیلمی 09 لە شارەکانی (سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە‌، کەلار) لە کاتی دیاریکراوی خۆی بەردەوام دەبێت لە رێکەوتی ٤ی ٣ی ٢٠٢١ لە ژێر رێنمایی تەندروستی:'

هەر لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە:"داوای لێبوردن لە شارەکانی (هەولێر و دهۆک) دەکەین فیلمەکە رائەگیرێت تارۆژی ١٠ی ٣ و دەرچوونی رێنمایی نوێی تەندروستی".

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ بە بڕیارێک وەزارەتی ناوخۆی هەرێم داخستنی سینەماکانی راگەیاند بەهۆی تونکردنەوەی رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆس کۆرۆنا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا