قائیمقامیەتی سلێمانی: مانگی رابردوو ٤٢ شوێنمان داخستووە

کوردستان 03/03/2021

Alternate Text

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا ٤٢ شوێنیان بەهۆی بەردەوامبوون لەسەر سەرپێچیکردن داخستووە، دوو شوێنی دیکەی کاردنیشیان رووبەڕووی دادگا کردووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ی ئاداری ٢٠٢١، قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری چالاکییەکانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" لەماوەی یەك مانگدا ٤٢ شوێن داخراون و دوو شوێنی دیکەش رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە، بڕی ٥٦ تۆن كاڵاوشمه‌ك و خۆراكی ماوە بەسەرچوش لە ناوبراون".

ئاماژە بەوەشکراوە:" كۆی گشتی پارەی غەرامەكراو له ‌مانگی شوباتدا ٣٨ ملیۆن و ٣٩٠ هه‌زار دینار بووە و‌ به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی".

ئەوەشخراوەتەڕوو:" هه‌زار و ٦٥ سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردنیش ٥٦٣ پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان له‌شوێنه‌كان تۆماركردوه،‌ ٥٦٩ پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وەش‌ بۆ پابەندبوون به‌ مەرج و رێنماییەكان كراوه".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا