هاتوچۆی سلێمانی ماتۆڕە دەستبەسەرداگیراوەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکانیان

کوردستان 08/03/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو ماتۆڕانەی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٤ دەستیبەسەردا گیراوە دەگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکانیان.

ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند:" بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠١٦) ماددەی (٤) ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە ماتۆڕەکانیان دەستیان بەسەردا گیراوە لە گەراجی کۆنی بەڕێوەبەرایەتیمان لەڕێگەی عەربەت لە نێوان ساڵانی (٢٠٠٥-٢٠١٤) سەردانمان بکەن بەمەبەستی ئازادکردنیان".

راشیگەیاندوە:" دەبێت ئەو کەسانە لە ماوەی (١٥) رۆژدا واتە لە بەرواری ( ٤/٣/٢٠٢١ بۆ ١٩/٣/٢٠٢١) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی - بەشی داواکان بکەن".

هەروەها هاتووشە:" ئازادکردنەکە دوای جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان ئەنجامدەدرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا