وەزیری دەرەوەی قەتەر گەیشتە هەولێر

کوردستان 24/03/2021

Alternate Text

محەمەد بن عەبدولڕەحمان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە رێگەی فرۆکەخانەی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١، محەمەد بن عەبدولڕەحمان، جێگری سەرۆک وەزیرانی قەتەر کە هاوکات وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەشە گەیشتە هەولێر و لەلایەن شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری یەکەمی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیکرا، ئامانجی سەردانەکەش بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوولایە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC ئامانجی سەرەکی سەردانەکەیی وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ هەولێر کردنەوەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەیە لە هەرێمی کوردستان.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر ٤٠ کونسوڵخانەی وڵاتان هەیە، قەتەریش دەبێتە حەوتەم وڵاتی عەرەبی کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر بکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا