بەرێوەبەرایەتی
گەشتوگوزاری سلێمانی ژمارەیەک کۆگای خواردنەوە کحولییەکانی لە پارێزگاکە داخست.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی
ئازار، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی
بەوەداوە:" لیژنەکانی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە
گەرەکی راپەڕین چەند کۆگایەکی خواردنەوە کحولییەکانیان داخستووە".
هاوکات
باسلەوەشکراوە:" بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و سەرپێچی رێنماییەکان کۆگاکانیان
داخستووە و خاوەنەکانیان رووبەڕووی یاسا دەکەنەوە".