ماوەی چەند رۆژێکە لە سلێمانی نرخی مریشک گرانبووە و مرریشک فرۆشێک هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١، مریشک فرۆشێک لەناو بازاڕی سلێمانی بە پەیامنێری BMC راگەیاند:" بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخی مریشک نزیکەی دوو هەزاری چووەتە سەر و گران بووە".
وتیشی" ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆ مریشک چوار هەزار دینارە لە کاتێکدا لە هەفتەی رابردوودا نرخەکە لە نێوان دوو هەزار بۆ دوو هەزار و ٢٥٠ دیناردا بوو".
هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە لەم وەرزەدا کە بەهارە و خەڵکی دەچنە سەیران ئەوا خواستی هاوڵاتیان لەسەر مریشکیش بەرزبووەتەوە و بە تێپەڕینی وەرزەکە نرخەکان ئاسایی دەبنەوە".