بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ سێ کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا و لە ئێستادا ٨٣ توشبووی لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی کۆرۆنا ماون.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:" لە ئێستادا ٨٣ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانن و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن، ٧٠ کەسیان لە نەخۆشخانەی شەهید هێمنن و ١٣ی دیکەش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆن.
ئاماژەش بەوەكراوە :" تەنها ئەمڕۆ ١٧ توشبووی نوێی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە سلێمانی کراون، ١٢ توشبووش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو:" ٧٦ توشبوو ئۆکسجین بەکاردەهێنن و ١٣ توشبووی دیکەش لە ژێر چاودێری چڕدان، سێ کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیانلەدەستداوە".